Skip to main content

سەندیکای ژمێریاران و ووردبینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠٢٥ بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر لە ڕایی کردنی کاروبارە پەیوەندیدارەکان، شاندێکی سەندیکای ژمێریاران و ووردبینان سەردانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی کرد لە هەولێری پایتەخت.

 شایانی باسە لەدوای لێکگەیشتنی باش بۆ زۆرینەی خاڵ و بڕگەکان و گفتوگۆ و شیکردنەوە بۆ چەند بابەتێک کرا کە لە داهاتوو بە هەماهەنگی هەردوولا کاری لەسەر دەکەن.

سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان.

News, هەواڵ, أخبار