Skip to main content

لیژنە تایبەتمەندەکان

لیژنەکانمان پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە باشی پیشەیی، پاراستنی ستانداردەکان، و پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی ئەندامەکانمان.

لێژنەی بەرزەفت و سكاڵا


ئەم لێژنەیە تایبەتە بە سەیركردنی سەرجەم ئەو سەر پێچیانەی كە دەقنووس كراون لەیاسا و پەیڕەوی سەندیكا و ئەو ڕێنماییانەی كە ئەنجومەنی باڵای سەندیكا دەری كردوون، هەروەها هەڵدەستێت بە لێكۆڵینەوە لە كەیس و سكاڵاكان.

لێژنەی پیشەیی


تایبەتمەندە بە كاندیدكردنی ئەندامان و پیادەكاران بۆ كاركردن لە كۆمپانیا و ئۆفیسە ناوخۆیی و بیانیەكان بپێی ئەو ڕێكارانەی كە ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاریان لەسەر دەدات.

لێژنەی پلە بەرزكردنەوەكان


ئەركی لێژنە سەرپەرشتی كردنی كارەكانی پلە بەرزكردنەوەكانی پیادەكاران لە پلەی (ب بۆ أ) وە لە پلەی (أ) بۆ ئەندامی وەرگیراوە لە سەندیكا، بەرپرسیاردەبێت لە جێ بەجێ كردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاریان لەسەر دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەم پلە بەرزكردنەوانە لە چوارچێوەی پەیڕەوی سەندیكا.

لێژنەی چالاكی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی


هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی سیمینار و پێشانگا و ئاهەنگەكان و ڤیستیڤاڵ و بۆنەكان.