Skip to main content

زانیاری ئەندامێتی

زانیاری زیاتر سەبارەت بە سوودەکانی بەئەندامبوون و پرۆسەی بوون بە ئەندام و مەرجەکانی ئەندامێه‌تی لێرە بخوێنەوە.

مەرجەکانی ئەندامێتی


  • ئاستی خوێندن
    بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە ژمێریاری، دارایی و بانک، کارگێڕی یان بوارێکی پەیوەندیدار لە زانکۆ و پەیمانگا باوەڕپێکراوەکان.
  • ئەزموونی پیشەیی
    هیچ شارەزاییەکی پراکتیکی بۆ تۆمارکردنی ئەندامێتی پێویست ناکات
  • ڕەفتاری پیشەیی
    پابەندبوون بە ڕێساکانی ئەخلاقی و پاراستنی پاکی پیشەکە.

ئەندامێتی لە سەندیکا


  • ئەندامی بنەڕەتی (ڕەسەن)
    ئەو کەسە دەگرێتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە ژمێریاری لە زانکۆیەکی (کوردستانی - عێراق)ی یان هاوتاکەی، بەشێوەیەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ ڕێنماییەکان و بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
  • ئەندامی بەدەستهێنراو (وەرگیراو)
    هەموو ئەوانەی مافی ئەندامێتییان لە سەندیکا بەدەستهێناوە بەپێی مەرجەکانی پراکتیزەکردن لە پۆلێنی (أ) و (ب) و بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن دەکرێن:

    • پۆلینی(أ): هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (بازرگانی، دارایی و بانک، کارگێڕی) و دیپلۆمی ژمێریاری، بە مەرجێک ماوەی خوێندنی لە دوو ساڵ دوای بڕوانامەی ئامادەیی کەمتر نەبێت.
    • پۆلی (ب): دەرچووی ئامادەیی بازرگانی (ژمێریاری و بازرگانی گشتی) و هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمی ژمێریاری پەسەندکراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە ماوەکەی پێنج ساڵە.

پێکهاتەی سەندیکا


  • ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا
  • - نەقیبی سەندیکا
  • - جێگری نەقیب
  • - سکرتێری ئەنجومەنی باڵا
  • - ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا

پرۆسەی (سەلماندنی ئەندامێتی)


01

پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان

بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بکە لەوانە بڕوانامەی دەرچوون یان نامەی پشتگیری دەرچوون

02

پێداچوونەوە بە داواکاریی

لیژنەکەمان پێداچوونەوە بە داواکارییەکەت دەکات و  کار دەکات  لە سەر پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامەکان. 

03

ڕەزامەندی کۆتایی

دوای پەسەندکردنی بڕوانامە و بەڵگەنامەکان، ناسنامە و ژمارەی ئەندامێتی لە سەندیکا وەربگرە.

سوودەکانی ئەندامێتی


  • پەرەپێدانی پیشەیی
    • بەشداریکردن لە خوولەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی پیشەیی (CPD)
    • بەشداریکردن لە پرۆگرامەکانی بڕوانامەی پیشەیی
    • بەشداری لە وۆرکشۆپ و سیمینارەکان
  • سەرچاوە و ئامرازەکان
    • بڵاوکراوەکانی سەندیکا
  • تۆڕ
    • چاڵاکیەکانی سەندیکا
    • کۆڕبەندە پیشەییەکان
    • پرۆگرامەکانی ئەندامێتی

پڕۆژەکانی داهاتوو


  • دامەزراندنی سەنتەری ڕاهێنانی تایبەت بە ژمێریاران و وردبینان.
  • پەرەپێدانی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی ژمێریاری.
  • بەهێزکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ژمێریاری و وردبینی.