Skip to main content

دەربارەی سەندیکا


سەندیکای ژمێریاران ووردبینان لە هەرێمی کوردستان بە پێ ی یاسای ژمارە (18 ی ساڵی 2000) دامەزراوە و وەک دەستەیەکی پیشەیی سەربەخۆ کە بارەگای سەرەکی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، چەندین لق و نوێنەرایەتی لە پارێزگاکان و یەکە کارگێریە سەبەخۆکانی دیکە هەیە.

ئامانجی سەرەکی سەندیکا بریتیە لە ڕێکخستن وپەرەپێدانی پیشەی ژمێریاری و ووردبینی لە هەرێمی کوردستان لە رێگای بەرزکردنەوە و پارێزگاریکردن لەم پیشە و بەرەوپێش بردنی ئاستی پیشەیی و ڕۆشنبیری وئابووری ئەندامانی و هەروەها کارکردن بۆ بەهێزکردنی گیانی هەرەوەزی و هاوکاری لە نێوان ئەندامان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان و گرینگیدان بە بەرژەوەندییەکانیان بەرەوپێش بردنی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژمێریاران لەگەڵ رێکخستن و چاودێریکردنی یاسا و شێوازەکانی ڕاهێنانی پێشەکە.

لە ئێستادا سەندیکا زیاتر لە (٣٠،٠٠٠) ئەندامی ژمێریار و ووردبینی هەیە و بەردەوام لە هەوڵ دایە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پیشەیی مۆدێرن بۆ ئەوەی لە ڕووی زانیاری و ئامرازی پێویست بۆ گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی جیهانی ژمێریاری و ووردبینی هاوکاری ئەندامەکانی بکات.

دیدگای سەندیکا

دیدگای سەندیکا بریتییە لە بوونی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ پێگەیاندنی ژمێریاران و ووردبینان لە هەرێمی کوردستان و بەشداریپێکردنیان لە بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی ژمێریاری دارایی شەفاف وئاست بەرز و کارا لەسەر بنەماکانی حوکمڕانی دامەرزاوەیی.

ئەرکی سەندیکا

ئەرکی سەندیکا بریتییە لە بەرەوپێش بردنی توانای ژمێریاران و ووردبینان بۆ وەگەڕخستنی ڕۆڵی پیشەیی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر لەرێگای رەخساندن و دابینکردنی ڕاهێنانی پێشکەوتوو، و باشترکردنی یاسا و شێوازەکانی پراکتیزەکردنی پیشە و کاری هەرەوەزی لەگەڵ دامەزراوە ناوەخۆیی، هەرێمی ونێودەوڵەتیەکان بۆ بەرزکەدنەوەی پێگەی پیشەکە.

بەهاکان

نایابی، دەستپاکی، داهێنان، و پابەندبوون بە پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و پراکتیزە ئەخلاقییەکان.

ئامانجەکان


  • پابەندبوون بە پێوەرە ژمێریاری و پیشەییە نێودەوڵەتی و ناوەخۆییەکان (یاساکانی ژمێریاری نامیلکەی چاودێری دارایی عێراق)
  • دابینکردنی پرۆگرامی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ئەندامانی سەندیکا.
  • پشتگیریکردنی ئەندامان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە پیشەییە جیهانییەکانی وەک (Cert IFR) و (CMA) و (CPA).
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە حکومی وئەکادیمییەکان بۆ پەرەپێدان و یاسادانانی دارایی و ژمێریاری.
  • هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی یاسادانان و جێبەجێکار بۆ بە بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی ژمێریاران و ووردبینان بۆ پابەندبوون بە ستانداردەکان و کۆنترۆلەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە و رێگریکردن لە یارمەتیدانی دارایی تیرۆر.
  • نوێنەرایەتیکردنی ژمێریاران و ووردبیان لە کۆڕبەندە ناوخۆیی و هەرێمی و نیودەوڵەتییەکان.

خزمەتگوزاری و چالاکیەکان


  • ڕاهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی: ڕێکخستنی خولی تایبەت لە بوارەکانی ژمێریاری، وردبینی و دارایی دامەزراوەیی.
  • ڕووداو و کۆنفرانسەکان: میوانداریکردنی سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە.
  • پاڵپشتی و ڕاوێژکاری پیشەیی: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی بۆ ئەندامان.
  • بەشداری لە گۆڤارە تایبەتەکانی ژمێریاری: بە ئامانجی پێشکەشکردنی نوێترین توێژینەوە و ڕاپۆرتە داراییەکان بە ئەندامانی سەندیکا.
  • هاوبەشیی ئەکادیمی و پیشەیی: هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگا پیشەییەکان.

ئەنجومەنی باڵای سەندیکا


سلیم سلیم حسین

نەقیب

گۆران فرهاد أبوبكر

جێگری نەقیب

هندرێن صلاح حسین

سکرتێری ئەنجومەن

ئازاد معروف عبدالله

ئەندامی ئەنجومەن

وریا برهان احمد

ئەندامی ئەنجومەن

اسعد حسن خالید

ئەندامی ئەنجومەن

شیرین احمد محمد

ئەندامی ئەنجومەن

ڕەوا تحسن طه

ئەندامی ئەنجومەن

ئاواز هادی محمد علی

ئەندامی ئەنجومەن

بەشداری کۆمەڵگەی پیشەییمان بکە

بەشێک بە لە دەزگای پیشەیی ژمێریاری و وردبینی پێشەنگی کوردستان.