Skip to main content

دەربارەی سەندیکا


سەندیکای ژمێریاران و وردبینان لە هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای ژمارە (18 ی ساڵی 2000) دامەزراوە و وەک دەستەیەکی پیشەیی سەربەخۆ کە بارەگای سەرەکی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقه، چەندین لق و نوێنەرایەتی لە پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییە سەبەخۆکانی دیکە هەیە. ئامانجی سەرەکی سەندیکا بریتیە لە ڕێکخستن وپەرەپێدانی پیشەی ژمێریاری و وردبینی لە هەرێمی کوردستان لە رێگای بەرزکردنەوە و پارێزگاریکردن لەم پیشەیە و بەرەوپێش بردنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری وئابووری ئەندامانی و هەروەها کارکردن بۆ بەهێزکردنی گیانی کاری پێکەوەیی و هاوکاری لە نێوان ئەندامان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان و گرینگیدان بە بەرژەوەندییەکانیان، هەروەها بەرەوپێش بردنی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژمێریاران لەگەڵ رێکخستن و چاودێریکردنی یاسا و شێوازەکانی ڕاهێنانی پیشەکە. ئێستا سەندیکا زیاتر لە (٣٠ هەزار) ئەندامی هەیە و بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ڕەخستاندنی ژینگەیەکی پیشەیی مۆدێرن بۆ ئەوەی ئەندامەکانی بە سوودوەرگرتن لە زانست و ئامرازە پیشەییەکان بتوانن خۆیان لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی بوارەکە بگونجێنن.

دیدگای سەندیکا

سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی ببێت بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ پێگەیاندنی ژمێریاران و وردبینان لە هەرێمی کوردستان و بەشداریپێکردنیان لە بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی ژمێریاری و دارایی شەفاف وئاست بەرز و کارا لەسەر بنەماکانی حوکمڕانی دامەزراوەیی.

ئەرکی سەندیکا

ئەرکی سەندیکا بریتییە لە بەرەوپێش بردنی توانای ژمێریاران و وردبینان بۆ وەگەڕخستنی ڕۆڵی پیشەیی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر، ئەمەش لەڕێگای ڕەخساندن و دابینکردنی ڕاهێنانی پێشکەوتوو و باشترکردنی یاسا و شێوازەکانی پراکتیزەکردنی پیشە و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوە ناوەخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی پیشەکە.

بەهاکان

ئاست بەرزی، دەستپاکی، داهێنان، و پابەندبوون بە پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و بنەماکانی ئەخلاقی پیشەیی.

ئامانجەکان


  • پابەندبوون بە پێوەرە ژمێریاری و پیشەییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، وەک (بنەماکانی ژمێریاری، ڕێبەری ووردبینی دارایی عێراق).
  • دابینکردنی پرۆگرامی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ئەندامانی سەندیکا.
  • پشتگیریکردنی ئەندامان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە پیشەییە جیهانییەکانی وەک (Cert IFR) و (CMA) و (CPA)..
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە حکومی وئەکادیمییەکان بۆ دەرچواندنی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی پەیوەندییان بە بوارەکانی دارایی و ژمێریارییەوە هەیە.
  • هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی یاسادانان و جێبەجێکار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی ژمێریاران و وردبینان بە مەبەستی پابەندبوونیان بە ستانداردەکانی دژی پارە سپیکردنەوە (AML) و رێگریکردن لە پارەدارکردنی تیرۆر (CTF).
  • نوێنەرایەتیکردنی ژمێریاران و وردبینان لە ناوەندە ناوخۆیی و هەرێمی و نیودەوڵەتییەکان.

خزمەتگوزاری و چالاکیەکان


  • ڕاهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی: ڕێکخستنی خولی تایبەت لە بوارەکانی ژمێریاری، ووردبینی و دارایی دامەزراوەیی.
  • چالاکی و کۆنفرانسەکان: ڕێکخستنی سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە.
  • پاڵپشتی و ڕاوێژکاری پیشەیی: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی بۆ ئەندامان.
  • هاوبەشیکردنی گۆڤارە تایبەتەکانی ژمێریاری: بە ئامانجی پێشکەشکردنی نوێترین توێژینەوە و ڕاپۆرتە داراییەکان بە ئەندامانی سەندیکا.
  • هاوبەشیی ئەکادیمی و پیشەیی: هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگا پیشەییەکان.

ئەنجومەنی باڵای سەندیکا


سلیم سلیم حسین

نەقیب

گۆران فرهاد أبوبكر

جێگری نەقیب

هندرێن صلاح حسین

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

ئازاد معروف عبدالله

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

وریا برهان احمد

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

اسعد حسن خالید

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

شیرین احمد محمد

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

ڕەوا تحسن طه

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

ئاواز هادی محمد علی

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکا

بوون بە ئەندام لە سەندیکاکەمان

خزمەتکردنی ژمێریاران و وردبینانی کوردستان ئەرکی ئێمەیە. سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان کۆمەڵەیەکی پیشەیی سەربەخۆیە کە ژمێریاران و وردبینان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخات