سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان
دەربارەی سەندیکا
-
دیدگای سەندیکا
دیدگای سەندیکا بریتییە لە هەوڵدان بۆ بوونی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی لە پێگەیاندنی ژمێریاران و وردبینان لە هەرێمی کوردستان وە بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی ژمێریاری شەفاف وئاست بەرز و کارا لەسەر بنەماکانی حوکمڕانی دامەرزاوەیی.
-
ئەرکی سەندیکا
ئەرکی سەندیکا بریتییە لە بەرەوپێش بردنی توانای ژمێریاران و وردبینان لە رێگەی کردنەوەی خوول و بەشداری پێکردنیان لە ڕاهێنانی پێشکەوتووی سەردەمیانە بە ئامانجی وەگەڕخستنی ڕۆڵی پیشەیی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ سوود گەیاندن بە دامەزراوەکان، وە باشترکردنی یاسا و شێوازەکانی پراکتیزەکردنی پیشە و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوە ناوەخۆیی و دەرەکیەکان بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی پیشەی ژمێریاران.
-
ئامانجی سەندیکا
ئامانجی سەرەکی سەندیکا بریتیە لە بەهێزکردن و بەرەوپێش بردنی پیشەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی پشت بەستن بە ستانداردە ناوخۆیی وجیهانییەکانی ژمێریاری و وردبینی وهەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئەندامان لەڕێگەی رەخساندنی هەلی ڕاهێنان و کردنەوەی خوول و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووان.
سوودەکانی ئەندامێتی
خوێندنی بەردەوام
دەرفەتی پەیوەندیکردن
سەرچاوە پیشەییەکان
داکۆکیکردن و نوێنەرایەتی
پشتگیری پیشەیی
داشکاندن و ئۆفەر
لێژنەکانمان
لێژنەی بەرزەفت و سكاڵا
لیژنەی پیشەیی
لیژنەی بەرزکردنەوەی پلە
لیژنەی چالاکییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان
هاوبەشەکانمان
پێکەوە کارکردن لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان بۆ پێشخستنی پیشەی ژمێریاری و وردبینی لە هەرێمی کوردستان.
حکومەت
زانکۆکان
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
بانکەکان
ئەمڕۆ ببە بە ئەندام
بەشداری بکە لە سەندیکاکەمان و سوود وەربگرە بۆ پشتگیریکردن لە گەشەکردنی پیشەکەت.