
سەردانی شاندی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
سەردانی شاندی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
رۆژی دووشەمە، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥، شاندێکی باڵا لە سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سلیم سلیم حسین، نەقیبی سەندیکا؛ گۆران فەرهاد، جێگری نەقیب؛ هندرێن مۆرتکە، سکرتێری ئەنجومەنی باڵا و عوسمان تاهیر، بەرپرسی نوێنەرایەتی سۆرانی سەندیکا، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ سۆران، پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا، شاندی هەردوولا ڕاوبۆچوونیان لە بواری کاروباری ژمێریاری و وردبینی لە فەرمانگە حکومییەکان و کەرتی تایبەت ئاڵوگۆر کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی زیاتر بۆ پێشخستنی ئەم بوارە و ئاسانکاریکردن لە کاروباری هاونیشتمانیان، بەتایبەتیش ژمێریاران و وردبینانی کوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.
هاوکات، شاندی سەندیکا پلانی سەندیکای بۆ باشترکردنی کارەکانی ئەندامان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان خستە ڕوو. لەگەڵ ئەمەشدا، جەخت لەسەر هێنانەکایەی چەند دامەزراوەیەک بۆ ئاسانکاریکردن لە کارەکانی کۆمپانیا بازرگانییەکان و هاووڵاتییان و ئەندامانی سەندیکا کرایەوە