Skip to main content

شاندێکی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد

شاندێکی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٥/٨/٢٠٢٥ بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت، هەروەها خاڵی گرنگ و ڕەهەندی دوولایەنە و لێکگەیشتنی زیاتر لە سوودی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، شاندێکی سەندیکامان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد.

لەچوارچێوەی سەردانی چەند بابەتێکی پیشەیی و پەیوەندیدار بە بواری ژمێریاران و وردبینان لەهەمانکاتدا کۆمپانیا و کارگەکان و هاوشێوەکانیان گەنگەشە و شیکردنەوەی زۆری لەبارەیەوەکرا.

بڕیاردرا بۆ لەمەدوا بەکاری هاوبەش و لێکگەیشتن کاروبارەکان ڕایی بکرێت هەروەها پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بدرێت و بەردەوامی هەبێت لە سوودی ژمێریاران و وردبینان و ئەندامان.

سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان

هەواڵ