لیژنە تایبەتمەندەکان
لیژنەکانمان پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە باشی پیشەیی، پاراستنی ستانداردەکان، و پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی ئەندامەکانمان.
لێژنەی بەرزەفت و سكاڵا
ئەم لیژنەیە تایبەتە بە سەیرکردنی سەرجەم ئەو سەرپێچیانەی كە دەقنووس کراون لە یاسای سەندیکا و ئەم پەیڕەو و ڕێنماییانەی کە ئەنجومەن دەریکردوون و هەڵدەستێت بە لێكۆڵینەوە لەو كەیس و سكاڵایانە و لیژنەی ڕێككاری پەیرەوی ئەو بنەمایانە دەکات کە لە یاسای ڕێككاری فەرمانبەرانی دەوڵەتدا هاتوون و هەموارکردنەوەکانیشیان، بڕیارەکانیشی بواری تانەلێدانیان هەیە لە دادگای تەمیز لە هەرێمی کوردستان لەمیانی (٣٠) سی ڕۆژدا لە ڕێکەوتی ئاگادارکردنەوەی لە بڕیارەکە و بڕیاری دادگا یەکلاییکەرەوە دەبێت.
لێژنەی پیشەیی
تایبەتمەندە بە کاندیدکردنی ئەندامان و پیادەکاران بۆ كاركردن لە كۆمپانیا و نووسینگە ناوخۆیی و بیانییەكان بەپێی ئەو ڕێکارانەی كە ئەنجومەنی سەندیکا بڕیاریان لەسەر دەدات، هەروەها ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو كەسانەی دەگیرێنەوە بەپێی ئەو پێشینەییەی كە ئەنجومەنی سەندیکا دیاریی دەكات یان هەر ڕێنماییەك کە لەلایەن سەندیکاوە دەردەچێت.
لێژنەی پلە بەرزكردنەوەكان
لیژنەكە ڕادەسپێردرێت بە سەرپەرشتیكردنی کارەکانی پلە بەرزكردنەوەی پیادەکاران لە پلەی (ب بۆ أ) و لە پلەی (أ) بۆ ئەندامێكی وەرگیراو لە سەندیكا، بەرپرسیاریش دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاریان لەسەر دەدات.
لێژنەی چالاكی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی
هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی وانەکان و سیمینارەکان و پێشانگاکان و ئاهەنگەکان و گەشتەکان و فێستیڤاڵە وەرزشی و كۆمەڵایەتییەكان.