
کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان.
بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە دوولایەنەکان و هەروەها کاری پێکەوەیی و لەهەمان کات ڕێکخستن و کاراکردنی ڕۆڵی هەردوولا لە پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە توێژی ژمێریاران و وردبینان هەروەها کار ئاسانی و ڕایی کردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، گونجاندن لەگەڵ سەردەمی پێشکەوتن و بە ئەلیکتڕۆنی کردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕایی کردنی کارەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٨/٥/٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان - بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان بەڕێوەچوو، تیایدا کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کرا، لێکگەیشتنی زۆرباش و بەرهەمدار بەدی کرا لە کۆبوونەوە، دواتر کۆمەڵێک خاڵ گەڵاڵە کرا کە لە داهاتوو لە سوودی ژمێریاران و لەهەمان کاتیش بۆ کۆمپانیاکان دەچێتە واری کردەیی.
سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان