
کردنەوەی خوولی ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی نیودەوڵەتی(CMA)
سەندیكای ژمێریاران و وردبینان بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە هەنگاوێكی موژدە ئامێز بڕوانامەی نێودەوڵەتی ( CMA ) لە خزمەتتان ڕادەگەیەنێت، لە زنجیرە پێشخستن و چاكسازیەكان و گۆڕانكاری و گونجان لەگەڵ دونیای سەردەمیانە و پێشكەوتنەكان، هەروەك بڕیارماندابوو بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان و دروستكردن و پێگەیاندنی كادیری پێگەیشتوو بۆ هەریەك لە كەرتی تایبەت و گشتی و بەهێزكردنی توانا كەسیەكان، ڕێكخستن و ئامادەكاری پرۆسەكانی بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامە نێودەوڵەتیە شانازیەكە بۆ سەندیكامان و هەموو ئەوانەی لە گرنگی و گەورەیی و پێویستی شارەزان، پیرۆزە لە زانست دۆستان و هەموو ئەوانەی هەماهەنگ و بەشدارن لە سەرخستنی ئەم هەنگاوە بێ وێنەیە.
لە خوارەوە زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو بۆ ئەو مەبەستە و ناو تۆماركردن و پرۆسەكانی:
ئاستى پیشەیی خۆت بەرز بکەرەوە!
خولی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بڕوانامەی CMA بەدەستبهێنن.
بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Surgent MENA کە کۆمپانیایەکى ئەمریکییە، پێشەنگە لە ئامادەکاری تاقیکردنەوەی پیشەیی.
بڕوانامەی CMA (Certified Management Accountant) لەلایەن پەیمانگای ژمێریارانی بەڕێوەبردن (IMA) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەرچووە، و لە ئاستی جیهانیدا وەک یەکێک لە بڕوانامە سەرەکییەکانی ژمێریاری بەڕێوەبردن ناسراوە.
فێرکاری لەناو پۆلدا – پلاتفۆرمی فێربوونی زیرەک – پشتگیری تەواو بۆ ناو تۆمارکردن، تاقیکردنەوەکان و گەشتکردن.
ناونیشانى خۆتۆمارکردن:
سەردانى باڵەخانەی سەندیکاى ژمێریاران و وردبینانی کوردستان بکە / نهۆمى دووەم/ هەموو ڕۆژانى دووشەممە و چوارشەممە لە کاتژمێر 5 تاکو 7ى ئێوارە. هەولێر – گەرەكی وەزیران.
ژمارەى پەیوەندیکردن:
07512278458