
ـ وەزارەتی بازرگانی شانشینی ئیسپانیا -ئەنستتیوتی ژمێریاری و وردبینی مەدرید -ژووری بازرگانی ئیسپانیا - عێراق
ـ وەزارەتی بازرگانی شانشینی ئیسپانیا
-ئەنستتیوتی ژمێریاری و وردبینی مەدرید
-ژووری بازرگانی ئیسپانیا - عێراق
وێستگەی بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی سەندیکامان بوو ئەمڕۆ لە مەدرید
ڕۆژی سێ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٥ لە درێژەی کارو چالاکی و دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی سەندیکامان لە مەدریدی پایتەختی شانشینی ئیسپانیا چەند پڕۆتۆکۆڵێک ڕێکخرا:
(کۆبوونەوەی یەکەم)
لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی ئەو ووڵاتە لەگەڵ بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ستافی ئەم دێسکە کۆبوونەوە، تیایدا کۆمەڵێک بیروڕا و گفتوگۆ و گۆڕینەوەی زانیاری گرنگ لەنێوان هەردولا تاوتوێ کرا سەبارەت بە سەندیکا و ئەرک و تایبەتمەندیەکان، هەروەها پێویستی و پەرەپێدانی ژمێریاران و وردبینان بە کاری دوولایەنە لە داهاتوو، دیوێکی تری کۆبوونەوە بوو، بڕیار درا ئەم پەیوەندی و کۆبوونەوانە لە داهاتوێکی نزیک بخرێنە واری کردەیی و بەردەوامی بدرێت بە پەیوەندییەکان.
(کۆبوونەوەی دووەم)
ئەنستتیوتی ژمێریاری و وردبینی مەدرید، پێشوازی گەرم و ڕێکخراوی لە شاندی سەندیکامانکرد، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پڕ لە بەها و گرنگ و سەرکەوتوو لەلایەن هەردوولا، شاندی سەندیکامان پێشنیاری واژووکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی کرد بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەو توانا و شارەزایی و ئەزموونە پێشکەوتووەی ئەم پەیمانگایە پێشکەشی دەکات، هاوکات تاوتوێی چەند بابەتێکی وەک ناردنی قوتابیان و ئەندامانی سەندیکامان بۆ خوێندن و پەرەپێدان لە تواناکانیان و هەروەها سوودبینین لەو بڕوانامانەی ئەم پەیمانگایە لەدوای خوێندن دەیبەخشێت، خۆشبەختانە پەیمانگای ناوبراو ئامادەیی هەموو پڕۆسەیەکیان خستەڕوو.
(کۆبوونەوەی سێیەم)
شاندی سەندیکا و ژووری بازرگانی ئیسپانیا - عێراق، چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد تایبەت بە کاری کۆمپانیاکان و هاندانیان بۆ هەرێمی کوردستان لەبوارەکانی خزمەتگوزاری گشتی، لەم پێناوەش دۆزینەوەی هەلی کار. هەروەها گەنگەشەی کۆمەڵێک خاڵی تر کرا و بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیک ئەندامانی ژوور سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بە شێوەی کردەیی کار لەسەر چەند خاڵێک و پڕۆسە و پڕۆژەیەکی گرنگ بکەن.
بەگشتی کۆبوونەوە و سەردانی و دیدارەکان کە لەچەند بوار و جۆر و پسپۆڕیەک بەڕێوەچوون خۆشبەختانە لایەنەکانی بەرامبەر بەڕێژەی زۆرباشە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستی پێشکەوتن و پەرەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرد بەجیاواز لە ناوچە و شارو شارۆچکەکانی تری عێراق، ئەوە مایەی دڵخۆشی بوو.
بۆ لەمەودوا دەتوانین بڵێیین سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان ئیتر کاروبارەکانی سنووری ناوەخۆیی ووڵاتی بڕی و خزمەتەکانی هاوشێوەی ناوخۆ، لە دەرەوەی ووڵاتیش چەکەرەی کرد و دەستی پێکرد.
سەرکەوتن بۆ کوردستان
ووڵات ئاوەدان
سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان