
خاڵێکی وەرچەرخان لە بواری ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردن
خاڵێکی وەرچەرخان لە بواری ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردن
هەوڵەکانی سەندیکا بەردەوامن، بە شانازییەوە ڕای دەگەیەنین کە بۆ یەکەمجار بڕوانامەی (CMA) لە لایەن سەندیکای ژمێریاران و وردبینان هێنراوەتە هەرێمی کوردستان کە هاوشێوە لە عێراقی فیدڕالیش بوونی نییە.
ڕۆژی شەممە (٣٠-٨-٢٠٢٥) یەکەم خولی بڕوانامەی (CMA) بە بەشداریی (٢٠) ئەندام و قوتابی (فێرخواز) دەستی پێکرد بۆ ئەوەی ببێتە سەرەتایەک بۆ هەنگاوێکی گەورە لە هەوڵەکانی سەندیکامان بۆ پێشخستن و مۆدێرنکردنی پیشەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ستاندارد و پراکتیزە جیهانییەکان هاوشان و هاوتەریب بێت و پێ بە پێش لەگەڵ ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەی ئابووری بڕوات.
شایانی باسە کە بڕوانامەی (CMA) لە لایەن پەیمانگای ژمێریارانی بەڕێوەبردن (IMA) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرچووە و لەسەر ئاستی جیهان وەک یەکێک لە بڕوانامە سەرەکییەکانی بواری ژمێریاری بەڕێوەبردن دەناسرێت. لەم بڕوانامەیەدا، کۆمپانیای (Surgent MENA) وەک پێشەنگترین کۆمپانیای ئەمریکی بۆ ئامادەکردنی تاقیکردنەوەی پیشەیی، بەشدارە.