Skip to main content

سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان

کۆمەڵەیەکی پیشەیی و سەربەخۆیە کە ژمێریاران و وردبینان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخات.

دەربارەی سەندیکا


  • دیدگای سەندیکا

دیدگای سەندیکا بریتییە لە ‌هەوڵدان بۆ بوونی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی لە پێگەیاندنی ژمێریاران و وردبینان لە هەرێمی کوردستان وە بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی ژمێریاری شەفاف وئاست بەرز و کارا لەسەر بنەماکانی حوکمڕانی دامەرزاوەیی.

  • ئەرکی سەندیکا

ئەرکی سەندیکا بریتییە لە بەرەوپێش بردنی توانای ژمێریاران و وردبینان لە رێگەی کردنەوەی خوول و بەشداری پێکردنیان لە ڕاهێنانی پێشکەوتووی سەردەمیانە بە ئامانجی وەگەڕخستنی ڕۆڵی پیشەیی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ سوود گەیاندن بە دامەزراوەکان، وە باشترکردنی یاسا و شێوازەکانی پراکتیزەکردنی پیشە و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوە ناوەخۆیی و دەرەکیەکان بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی پیشەی ژمێریاران.

  • ئامانجی سەندیکا

ئامانجی سەرەکی سەندیکا بریتیە لە بەهێزکردن و بەرەوپێش بردنی پیشەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی پشت بەستن بە ستانداردە ناوخۆیی وجیهانییەکانی ژمێریاری و وردبینی وهەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئەندامان لەڕێگەی رەخساندنی هەلی ڕاهێنان و کردنەوەی خوول و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووان.

 

سوودەکانی ئەندامێتی


خوێندنی بەردەوام

بەشداریکردن لە سیمینارەکان، وێبینارەکان، و پۆرتاڵێکی فێرکاری کە نوێترین ستانداردو ڕێگاکانی فێرکردن لە خۆ دەگرێت.

دەرفەتی پەیوەندیکردن

پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ هاوپیشەکان و ڕاهێنەران لە کۆنفرانس، خوولەکان، ئاگاداربوون لە کارەکانی سەندیکا بە درێژایی ساڵ.

سەرچاوە پیشەییەکان

بە دەستهێنانی بڵاوکراوەکان، ڕێنماییەکان و بڕیارەکان وکتێبی تایبەت بە ژمێریاری و وردبینی لە سەندیکاکەمان.

داکۆکیکردن و نوێنەرایەتی

داکۆکی کردن لە بەرژەوەندی ئەندامانی سەندیکا لە ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان .

پشتگیری پیشەیی

گەیشتن بە لیستی هەلی کار وبەرنامەکانی سەندیکا بۆ پێشخستنی پیشەکەت.

داشکاندن و ئۆفەر

سوود لە نرخە تایبەتەکان وەربگرە لەسەر خولی ڕاهێنان و بەشداریکردنت لە تاقیکرنەوە نێو دەوڵەتیەکان بۆ بە دەست هێنانی بروانامەی پیشەیی نێو دەوڵەتی ئاست بەرز.

لێژنەکانمان


لێژنەی بەرزەفت و سكاڵا

ئەم لیژنەیە تایبەتە بە سەیرکردنی سەرجەم ئەو سەرپێچیانەی كە دەقنووس کراون لە یاسای سەندیکا و ئەم پەیڕەو و ڕێنماییانەی کە ئەنجومەن دەریکردوون و هەڵدەستێت بە لێكۆڵینەوە لەو كەیس و سكاڵایانە و لیژنەی ڕێككاری پەیرەوی ئەو بنەمایانە دەکات کە لە یاسای ڕێككاری فەرمانبەرانی دەوڵەتدا هاتوون و هەموارکردنەوەکانیشیان، بڕیارەکانیشی بواری تانەلێدانیان هەیە لە دادگای تەمیز لە هەرێمی کوردستان لەمیانی (٣٠) سی ڕۆژدا لە ڕێکەوتی ئاگادارکردنەوەی لە بڕیارەکە و بڕیاری دادگا یەکلاییکەرەوە دەبێت.

لیژنەی پیشەیی

تایبەتمەندە بە کاندیدکردنی ئەندامان و پیادەکاران بۆ كاركردن لە كۆمپانیا و نووسینگە ناوخۆیی و بیانییەكان بەپێی ئەو ڕێکارانەی كە ئەنجومەنی سەندیکا بڕیاریان لەسەر دەدات، هەروەها ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو كەسانەی دەگیرێنەوە بەپێی ئەو پێشینەییەی كە ئەنجومەنی سەندیکا دیاریی دەكات یان هەر ڕێنماییەك کە لەلایەن سەندیکاوە دەردەچێت.

لیژنەی بەرزکردنەوەی پلە

لیژنەكە ڕادەسپێردرێت بە سەرپەرشتیكردنی کارەکانی پلە بەرزكردنەوەی پیادەکاران لە پلەی (ب بۆ أ) و لە پلەی (أ) بۆ ئەندامێكی وەرگیراو لە سەندیكا، بەرپرسیاریش دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاریان لەسەر دەدات.

لیژنەی چالاکییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان

هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی وانەکان و سیمینارەکان و پێشانگاکان و ئاهەنگەکان و گەشتەکان و فێستیڤاڵە وەرزشی و كۆمەڵایەتییەكان.

هاوبەشەکانمان

پێکەوە کارکردن لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان بۆ پێشخستنی پیشەی ژمێریاری و وردبینی لە هەرێمی کوردستان.


حکومەت

وەزارەتی دارایی و ئابووری، سیستەمی تۆماری بازرگانی

زانکۆکان

زانکۆی کوردستان هەولێر

دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان

سورجێنت، مۆرگان

بانکەکان

KIB, RT, جیهان

ئەمڕۆ ببە بە ئەندام

بەشداری بکە لە سەندیکاکەمان و سوود وەربگرە بۆ پشتگیریکردن لە گەشەکردنی پیشەکەت.